سەلیم جەمال : درقۆ
لە دواوەى ئەو پەنجەرانە
درقۆ هەستاوە
ڕۆحى من بە خوڕ
پەناى بۆت هێناوە
تۆى “طلب” ه
بۆ هێوربوونەوەى
ئەو شەپۆلانەى كە
ساڵەهاى ساڵ
لەسەر ئەستۆى من
لەنگەريان پێكاوە
تۆ پەرى دەرياو، كۆيلەى
ئەم خامە غەمگينەمى
ئەستۆى من بە سەدان زامى
قڵيشەوەبوى تێكەوتووە،
تۆ مەرهەمى زامى
ئەم زامە قوڵانەمى
من بە تۆوە بەندم
تۆ بە منەوە زنجير !