ڕێژیر ئیسماعیل : ترسی ئێوارە
ئێوارەیەکی غەمگین
دنیا کش و ماتەو
دەنگی هەناسە ساردەکان
وەک ئاوازێکی کلاسیک لە گوێکان
دەزرینگێنەوە !
شار کپە و
زەردەپەڕ نادیار !
کەس نییە
جوانییەک بە بیناییمان
ببەخشێتەوە !
ئێوارەیەکی خامۆش
ڕەبی نەیەتەوە ئەو ئێوارەیە !
……..
لەسەر شۆستەکانەوە دەڕۆم و
تەنانەت
ئۆتۆمبێڵەکانیش
گۆرانییەکی شادیان پێ نەکردووە
پشیلەکان
لەبن دیواری ماڵەکان سڕ بوون و
هۆڵی بۆنەکان
چۆڵ چۆڵ !
لەسەر شۆستەکان دەڕۆم و
باغەکان بۆنی جارانییان
تێکەڵ بەهەناسەکانم ناکەن !
ترسم لەو ئێوارەیە
خودا نەیەتەوە ئەو ئێوارەیە ….