كۆمه‌ڵی ئیسلامی: پارتی و یه‌كێتی تیرۆرستن
نوچه‌نێت: كۆمه‌ڵنیوز
محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خه‌ڵكییان بێسه‌روشێون كردووه “تیرۆرستن”، ئه‌و لێدوانه‌ش رووی له پارتی و یه‌كێتییه.
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له پارتی، كه بێسه‌روشوێن كراوه ئیسلامییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی به “تیرۆرست” ناو بردبوو، محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵ نیوز بڵاو كراوته‌وه كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌یه‌تی وتی “به‌پێی یاسا هه‌موو كه‌سێك به‌ریئه تا تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌ستگیركراوه ئیسلامیانه‌ی كه‌تائێستا دادگایی نه‌كراون، ناكرێت ئه‌و تۆمه‌تانه به‌سه‌ریاندا ساغ نه‌بۆته‌وه بیانكه‌نه تیرۆرست”. وتیشی “له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین به بێ سه‌روشوێنكراوه‌كانمان بڵێت تیرۆرست، ئه‌گه‌ر تیرۆرستن با له‌ڕێگه‌ی دادگاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه”.
محه‌مه‌د حه‌كیم وتوشییه‌تی “ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه لایه‌نگرانی ئێمه‌یان بێسه‌روشوێن كردووه تیرۆرستن نه‌ك ئێمه”.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌ستگیركراون و بێسه‌روشوێنن، ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن.