هه‌فته‌یه‌ك دیاریكراوه بۆ تاڵه‌بانی تا داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی بكات
نوچەنێت . ئاوێنە
ئاژانسی هه‌واڵی (السحافه المستقله) ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه)، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، بڵاوی كرده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری نه‌جه‌فدا، هه‌موولایه‌نه به‌شداربووه‌كان رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دیاری بكه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی، تا داوا له په‌رله‌مان بكات متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نوری مالكی‌و حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی (السحافه المستقله)دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه به‌شدارانی كۆبونه‌وه‌كه داوایان له هاوپه‌یمانی نیشتمانیش كردووه هه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا جێگره‌وه‌ی مالكی دیاری بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراقی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرد له شاری به‌غدا‌و داوای له هێز‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش كرد رێگای ده‌ستوری‌و دایالۆكی نیشتمانی بگرنه‌به‌ر له روبوڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌كان.
دوێنێ له شاری نه‌جه‌ف له نێوان هاوپه‌یمانی كوردستانی‌و ئه‌لعراقیه‌و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له ماڵی موقته‌دا سه‌در كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا بۆگفتوگۆكردنی وه‌ڵام‌و كاردانه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌و نامه‌ی له دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌در ئاراسته‌ی كردن.
هه‌فته‌یه‌ك دیاریكراوه بۆ تاڵه‌بانی تا داوا لەپەڕلەمان بکات متمانە لە مالیکی وەربگرێتەوە
0
Share.