دوای ئەوەی مالیکی رایگەیاند، کە لە کوردستانەوە نەوت بە قاچاغ دەبرێت، لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاڵا تاڵەبانی بریاردەری لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەڕلەمانی عێراق، ئاشکرای دەکات، چەندین بەرپرسی گەورەی کورد تێوەگلاون لەو دۆسیە و قاچاغیان بەنەوەتەوە کردووە، وەک ئاشکراشی دەکات جگە لەپرسی نەوت، لە چەند دۆسییەکی تری گەندەڵی کورد تێوەگلاوە.