نێچیرڤان بارزانی: من و هەموو وەزیرەکان ئامادەین لە پەرلەمان لێپێچینەوەمان لەگەڵ بکرێت، ده‌بێ په‌رله‌مان چاودێریى حکوومه‌ت بکات
نوچەنێت . krg
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئایارى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به یاوه‌ریى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و وه‌زیرانى کابینه‌ى حه‌وته‌مى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى په‌رله‌مانى کوردستانیان کرد و له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆکى په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سکرتێرى په‌رله‌مانه‌وه پیشوازییان لێ کرا.
له دیدارێکدا هه‌ماهه‌نگیى فراونتر و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندیه‌کانى په‌رله‌مان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دوا سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و شانده یاوه‌ره‌که‌ى بۆ تورکیا و ئه‌نجامى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نقه‌ره‌ى نێچیرڤان بارزانى و گه‌وره به‌رپرسانى تورکیا خرایه به‌رباس.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت دیدار و کۆبونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانى تورکیا له ڕووى سیاسی و ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و وزه سامانه سروشتییه‌کانه‌وه به سه‌رکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێکى تر‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حکوومه‌تى بۆ هاوکاریى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونى وه‌زیره‌کان له دانیشتنى په‌رله‌مان و لیژنه‌کان دووپات کرده‌وه و گوتى: حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له منه‌وه تا هه‌موو وه‌زیره‌کان ئاماده‌ین بانگى په‌رله‌مان بکرێین و لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بکرێت. حکوومه‌ت بۆ وه‌ڵامى هه‌ر پرسیارێک؛ هه‌ر به‌دواداچوونێک ئاماده‌یه و ده‌بێ ئه‌م پرسه به دامه‌زراوه‌یى بکرێ، چونکه ئامانجمان به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى ده‌زگاکانه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێویستیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست له نێوان هه‌ردوولادا کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: کارى په‌رله‌مان چاودێریکردنى حکوومه‌ته و په‌رله‌مان ده‌بێ به وردى چاودێریى ڕاپه‌ڕاندنى کاره‌کانى حکوومه‌ت بکات. ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست له نێوان حکوومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌بێ و هه‌ر لایه‌کیش ده‌بێ کارى خۆى بکات. نابێ نه په‌رله‌مان کارى حکوومه‌ت و نه حکوومه‌ت کارى په‌رله‌مان بکات.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان؛ سوپاسى ئاماده‌یی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان بۆ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌کانى کرد و جه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وامبوونى کۆبونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و حکوومه‌ت بۆ خزمه‌تى زیاترى هاووڵاتیان و جێبه‌جێکردنى یاساکان کرایه‌وه.