دەقی نامەکەی بارزانی و سه‌در و عه‌للاویی و نوجه‌یفی بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی لەبارەی مالیکی یەوە
نوچەنێت Nrt
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له‌نێوان سه‌ركرده‌ی لایه‌نه به‌شدابووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف ئیمزاكراوه ئاشكراده‌كرێت كه تێیدا داوا له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كراوه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زيران پێشكه‌ش بكات.
نامه‌كه ئیمزای هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌درو ئه‌یاد عه‌للاویی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ره كه له‌به‌رواری 19 نیسانی رابردوو ئیمزاكراوه.
نامه‌كه كه ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كراوه به‌یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرا ده‌ژمێردرێت كه روبه‌ڕووی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێته‌وه له حه‌وت ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانه‌كانی مالیكی داده‌نرێت دژی سیاسه‌ته‌كانی و پابه‌ندنه‌بوون به‌به‌ڵێنه‌كانی.
له نامه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ی “مه‌دا” بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف كه ره‌خنه‌یان له ئه‌دای نوری مالیكی هه‌یه قۆناغی گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی تێپه‌ڕاندووه و به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌كه‌ن كه “لایه‌نێكی نه‌گونجاوه بۆ گفتوگۆ” و داواده‌كه‌ن كه‌سێكی دیكه له‌شوێنی دابنرێت كه توانای هه‌بێت قه‌یرانی ئێستای وڵات چاره‌سه‌ر بكات.
له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هێڵی گشتی له‌خۆگرتووه.
به‌پێی نامه‌كه سه‌ركرده‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف هاوپه‌یمانی نیشتیمانیان راسپاردووه به‌دوای جێگره‌وه‌ی مالیكی‌دا بگه‌ڕێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی و تاكڕه‌وه‌ی له ئیداره‌دانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت.