تاڵەبانی واز لەسەرۆکایەتی کۆمار دەهێنێت، مالیکی حکومەتێکی نوێ پێکدەهێنێت
نوچەنێت nrt
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار حكومه‌تی عێراق دهڕوخێتو سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام مالكی حكومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له زاری نێچیرڤان بارزانییه‌وه بڵاویكرده‌وه به مه‌به‌ستی گوشار دروستكردن بۆ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی، تاڵه‌بانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌كردوه.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕادیۆی نه‌وای ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك كارتی فشار به‌كاربهێنێت؛ واتا كۆتایی ڕێكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی نوجهیفیه بۆ په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی ڕوخانی حكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها وتی “بارودۆخی سیاسی له‌به‌غدا پێمان ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیه كه زۆرترین په‌رله‌مانتار له‌خۆی دهگرێتو ده‌ستبه‌رداری مالكی نابێت؛ بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كارتی فشاره به‌كارهێنرا؛ هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوری مالكی حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنێت.
به‌ڵام وتی تاڵه‌بانی پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌روه‌ها نوجه‌یفیش پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مان.
لهچاوپێكهتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاماده كردوه و ڕاده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند وه‌كو كارتی فشار له هه‌ر شوێنێك پێویست بوو به‌كاربهێندرێت.
مه‌تڵه‌بی وتیشی” ئه‌م كارتی فشاره ئه‌گه‌ر به‌كارهێنرا واتا كۆتایی ڕێكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی نوجهیفیه بۆ په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی ڕوخانی حكومه‌تی عێراق.