کۆمەڵی ئیسلامی مانگانه (450) ملیۆن دیناری هه‌یه و (350) ملیۆنی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وەک یەکەمین حزبی سیاسی هەرێمی کوردستان بودجەی حزبەکەی شیوەی خەرجکردنی بودجەکەیان ئاشکرا دەکات
نوچەنێت/ كۆمه‌ڵنیووز:ت.ك
وه‌ك یه‌كه‌مین حزبی سیاسی كوردستانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان داهات و خه‌رجیی مانگانه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات و ئاماده‌یش ده‌رده‌بڕێت بۆ وردبینیكردن له لایه‌ن دیوانی چاودێریی و دارایی و سوپاسی خێرخوازان و هاوكارانیش ده‌كات كه رۆڵیان له دابینكردنی به‌شێك له داهاتی كۆمه‌ڵ دا هه‌یه.
موحه‌ممه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی كارگێڕی و دارایی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی تایبه‌ت به (كۆمه‌ڵنیووز) رایگه‌یاند كه بودجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (450) ملیۆن دیناره و (350) ملیۆنیان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریده‌گرن و (100) ملیۆنه‌كه‌ی دیكه‌ش داهاتی بڕینی پاره‌یه له مووچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره خانه‌نشین و په‌رله‌مانتاره شه‌هید و كۆچكردووه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی هه‌رێمه، ئه‌مه‌و هه‌روه‌ك ناوبراو رایشیگه‌یاند: «كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌و پێگه جه‌ماوه‌ریی و ژماره زۆره‌ی بنكه و باره‌گا و كه‌ناڵه ئیعلامیی و خه‌رجییه‌ی هه‌یه‌تی، كاروباره‌كانی به‌و بڕه بودجه و داهاته به‌ڕێوه‌ناچێت ئه‌گه‌ر به هاوكاریی و كۆمه‌كیی خێرخوازان نه‌بێت كه سوپاسیان ده‌كه‌ین، خه‌رجیی ئه‌و هاوكاریانه و مووچه و بودجه به‌ستنیش ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌بی سیاسییدایه و شه‌خسیی نییه».
موحه‌ممه‌د حه‌كیم پاش ئاشكراكردنی بودجه و داهاتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی «كه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و كاره ئاسانانه‌ی كه هه‌رگیز كۆمه‌ڵ لێی نه‌ترساوه»، ئاواتی خواست كه حزبه‌كانی دیكه‌ش، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتمانیی و پارتی دیموكراتیش هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و وتیشی: «ئێمه ده‌رگامان بۆ دیوانی چاودێریی دارایی‌ش كراوه‌یه و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو وردبینیه‌ك به حسابات و خه‌رجیی و بودجه‌ماندا بیكات».
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه به هۆی كه‌میی بودجه‌ی حزبه‌كه‌یه‌وه، له دوای كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه كه چه‌ندین دامه‌زراوه و ده‌زگایه‌ك بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه ده‌ستبه‌كاربن و چالاك بكرێن، هه‌ر به‌پێی قسه‌ی ناوبراو «رادیۆكانی قورئان و سووننه‌ش، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بینای ناوچه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش به هاوكاریی خێرخوازان» به‌ڕێوه‌چوون و ده‌چن.. به‌رپرسی ده‌زگای كارگێڕی و دارایی به پێویستی زانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكات كه حزبی دیكه هه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان هێنده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش به‌هێز نییه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه بڕی (400) ملیۆن دیناری ده‌داتێ، هه‌روه‌ك تا ئه‌م دوادواییانه‌ش هه‌ندێك كه‌ناڵی ئاسمانیی مانگانه (500) ملیۆن دیناری له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، له كاتێكدا كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام ئه‌گه‌ر هاوكاریی و كۆمه‌كیی كوردانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات و پاره‌ی ریكلامه‌كانی نه‌بێت، ناتوانێت درێژه به كاری خۆی بدات.
ئه‌و وتیشی: «ئه‌ندام مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی حزب، یان خانه‌نشینی، ئه‌وا (600) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌ریی هه‌بێت، یان خانه‌نشین بێت، ئه‌وا مووچه‌یه‌كی زۆر له‌وه كه‌متری ده‌درێتێ».
وه‌كو له سه‌ره‌تاوه باس كراوه، به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له بڕینی بڕێك پاره له‌و ئه‌ندامانه‌یه‌تی كه له پۆسته حكومیی و په‌رله‌مانییه‌كاندا بوون و ئێستاش هه‌ن، كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ: «ئه‌و بڕه داهاته‌ی له ئه‌وانه‌وه بۆمان ده‌مێنێته‌وه (100) ملیۆن دیناره و به‌زترین رێژه‌ی مووچه كه ده‌یبڕین تا رێژه‌ی 50%یه، به‌نموونه په‌رله‌مانتاری به‌غدامان هه‌یه كه زۆرترین مووچه بۆی ده‌مێنێته‌وه (5) ملیۆنه و نزمترین مووچه‌ش (3) ملیۆنه له (12) ملیۆن، له‌كاتێكدا بودجه‌ی چالاكیی حزبی و شه‌خسی خۆیشی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه وه‌ریده‌گرێت».
(كۆمه‌ڵنیووز) هه‌ر به نموونه مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌خاته به‌رچاو كه به هه‌ردوو ناوچه‌كانی (كۆیه و مه‌خمور) و (رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆ)وه ته‌نها بڕی (14683000) دینار هه‌یه كه ئه‌م بڕه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به بودجه‌ی لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌راورد ناكرێت.